A Managment System for Owners of Private Generator in Kurdistan
سیستەمی بەڕێوەبردنی مۆلیدەی تایبەت
📊 لەگەڵ بیرکۆد بزنسەکەت بە ئەلیکترۆنی بکە.
📢 بیرکۆد بە شانازییەوە سیستەمی مۆلیدەی تایبەت (PGMS) ڕادەگەیەنێت کە بە بەرزترین کوالێتی و زۆرترین ئاسانکارییەوە بۆ خاوەنی مۆلیدەکان دروستکراوە.
پڕۆژەی (PGMS) یەکێکە لە پڕۆژە تەواوبوو و سەرکەوتووەکانی (بیرکۆد بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری). تەواوی زمانی پڕۆژەکە کوردییە و، هەموو کێشە و گرفتێک لە بەڕێوەبردنی مۆلیدەیەکی تایبەتدا لەبەر چاو گیراوە و، چارەسەر دەکات. شایەنی ئاماژە پێدانە ئەم پڕۆژەیە ٣ مانگ لە ژێر تاقیکردنەوە دابووە و توانیویەتی سەرکەتوو بێت، بەدەر لەمەش، تا ئەمڕۆ ١٢ مانگە ئیشی پێدەکرێت و بێ کێشەیە.
پڕۆژەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە سەرجەم گرفتە تەکنیکییەکانی مۆلیدە ئەهلییەکان چارەسەر دەکات و، کار ئاسانی دەکات لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان.
🟡 تۆی خاوەنی مۆلیدەی ئەهلی، ئەگەر بێزار بوویت لە:
✅ نوسینی وەسڵێکی زۆر مانگانە
✅ حساباتێکی زۆر و ئاڵۆز
✅ نەزانینی قازانج و زەرەر
✅ هەژمارکردنی داهاتی کارەکەت
✅ پارێزراوی زانیاریەکانت
✅ نەمانەوەی زانیاری مانگەکانی پێشووترت
✅ ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تر…
سیستەمی مۆلیدەی بیرکۆد گشت ئەم کێشانە و زیاترت بۆ چارەسەردەکات.
🟢 سیستمەکە لەسەر ئامێری "Handheld POS" (هاوشێوەی ئامێرەکانی فاستپەی و ئەسێ و هتد.) جێگیرکراوە ئەمەش بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگوازرێتەوە و ئاستەنگ دروست نەکات لە کاتی چاپکردنی وەسڵەکان لە کاتی وەرگرتنی کرێی مانگانەی بەشداربووان لەبەردەم ماڵەکانیاندا.
🟢 پڕۆژەی (PGMS) لە 12 بەشی سەرەکی و دوو جۆر دەسەڵات (هەژمار) پێك دێت کە بە شێوەیەک هەموو پێداویستییەکانی بەڕێوەبردنی مۆلیدەیەکی تایبەت بە شێوەیەکی ئاسان و خۆکارانە (ئۆتۆماتیکی) تەرخان دەکات. لەم سیستەمەدا، دوو جۆر پلە (دەسەڵات) بەردەست دەبێت، (١) پلەی بەڕێوەبەر و، (٢) پلەی کارمەند یان ئیشپێکەر (مشغل).
✅ پلەی بەڕێوەبەر دەسەڵاتی تەواوی سیستەمەکەی هەیە.
✅ پلەی کارمەند توانای بینینی هەندێک بەشی هەیە و دەستی ناگات بە سەرجەم بەشەکانی سیستەم.
🟢 بەشەکانی سیستەم
سیستەمی مۆلیدەی تایبەت لە 12 بەشی سەرەکی پێکدێت، کە هەریەکەیان کۆمەڵێک زانیاری و فەرمانی گرنگ لەخۆ دەگرێت، ئەمەش لە پێناوی ڕایی کردنی کاروبارەکانتان بە شێوەیەکی ئاسان.
» بەشە سەرەکییەکان بریتین لە:
1. بەشداربووان
2. کرێی مانگانە
3. قەرزەکان
4. خەرجییەکان
5. ڕێکخستن
6. هەژمارەکان
7. نرخی ئەمپێر
8. ڕاپۆرتەکان
9. ناچالاککراوەکان
10. سازکردن
11. بۆردی زانیاری
12. پاشەکەوت
🟢 تێبینی: سیستمەکە تایبەتمەندی پاشەکەوتی سەرهێڵ(Online Backup) لەخۆ دەگرێت بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی زانیاریەکان لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا.
بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم سیستەمە، تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە یان سەردانی ئۆفیسەکەمان بکەن:
📧 ئیمێڵ: info@bircode.tech
☎️ ژمارە مۆبایل: 07511152622
📍 ناونیشان: چوارقوڕنە، تەلاری ئایلان، نهۆمی دووەم.
🌏 وێبسایت: https://bircode.tech
تۆش دەتوانی بیرۆکەکەت بە ئێمە بسپێری، تیمی ڕاوێژکاری بیرکۆد یارمەتیدەرت دەبێت لە تەواوکردنی بیرۆکەکەت و تیمی گەشەپێدان خەیاڵەکەت دەکەن بە ڕاستی 💯.